ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت" ئەگەر حکومەتی هەرێم رێکاری پێویست نەگرێتەبەر لە دوو هەفتەی داهاتودا نرخی یەک لیتر بەنزین بەرزدەبێتەوە بۆ هەزار و 300 دینار".
عەلی حەمەساڵح سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەو مەترسییەی کە ئێستا دەستیپێکردوە و پەیوەندی بە گرانتربونی نرخی گازوایل و نەوتی سپی و ئێل پی جی غازەوە هەیە لە ماوەکانی رابردودا چەندین جار بە یاداشت و لێکۆڵینەوە داومەتە ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام تا ئێستا بە قسەمان نەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: 70% بەنزینی کوردستان لە ئێرانەوە دێت، ئێستا ئێران بەهۆی ئەو دۆخە تایبەتەی کە هەیەتی بەنزین، نەوتی سپی و کازوایل لە ئێرانەوە بۆ کوردستان رادەگیرێت، ئەوەی کە دێت کۆمەڵێک مەوادی پترۆکیمیایی مەترسیدارە، لە کۆمەڵێک پاڵاوگەی بێمۆڵەت تێکەڵ دەکرێن و کە مەکینەی ئۆتۆمبێل تێک دەدات و بە گرانیش دەفرۆشرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر تاوەکو دوو هەفتەی ئایندە گوێمان لێنەگیرێت و بە قسەمان نەکرێت، نرخی بەنزین دەبێتە هەزار و 300 دینار، ئەمەش ئەگەر بێت و لە دوبەیەوە بێت،ئەمە بۆ گاز وایل و غازیش راستە.