لەبارەی دەنگی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەو دەنگانەی لە هەولێر دەبیسترێن، تەقاندنەوەی چەند ماددەیەکی تەقینەوەیە".

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەو دەنگەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن بەشێک لە دانیشتووانی هەولێرەوە بیسترا تەقاندنەوەی چەند ماددەیەکی تەقەمەنی بوو لە دەشتێکی سنووری هەولێر بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان".

ئەوەشی خستەڕوو: رەنگە هەندێک ماددەی دیکە مابن و ئەمڕۆ بتەقێنرێنەوە بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی هەولێر دەکەین نیگەران نەبن. 



PM:12:14:14/10/2021