نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزدەبێتەوە
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٦ ی تشرینی یەکەم نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ لەبازاڕەکانی دراوی کوردستان و عێراق بەرزدەبێتەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ هەزار و ٨٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزار و ٣٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار و ٢٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٤٢ هەزار دینار.
AM:10:59:16/10/2021