ماوەی دوو مانگە کۆماری ئیسلامی ئێران هێز لەسەر سنوری هەرێم کۆدەکاتەوە، لە نوێترینیشدا حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران باس لە نوێترین کاروانی هێنانی چەک دەکات بۆ سەر سنورەکانی هەرێم.
ماڵپەڕی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند" سوپای پاسدارانی ئێران بە بەردەوامی کەرەستەی سەربازیی وەکوو چەکوچۆڵی قورس و سووک دەگوازێتەوە بۆ سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان".
ناوەندی فەرمیی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە هەواڵێکدا ئاشکرای دەکات کە بەپێی "سەرچاوە خۆجێییەکان سوپای پاسدارانی ئێران بە بەردەوامی کەرەستەی سەربازیی وەکوو چەکوچۆڵی قورس و سووک بۆسهر سنوورهكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان دەگوازێتەوە".
هەروەها هاتووشە " ئهوه له حاڵێكدایه كه له ماوهی چهند مانگی ڕابردوودا بهرپرسانی ڕێژیم بهردهوام ههڕهشه له هێزه سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتووی ههرێمی كوردستان دەکەن."
ئەوەش دەخاتەروو کە بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆ نوێیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، "سوپای تێرۆریستی پاسداران هێشتا بهردهوامه له ههناردهكردنی هێز و كهرهستهی سەربازیی بۆسهر سنوورهكانی كوردستان.
لەوەتەی برایم رەئیسی بۆتە سەرۆکی ئێران بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەڕەشە لە هەرێم دەکەن و بەوە تۆمەتباری دەکەن کە داڵدەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی رژێمەکەیانی داوە.