کاتی " پەڵە " دانی بارانی ئەمساڵ راگەیەندرا

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق چاویان لە یەکەم بارانبارینی بەخوڕ و بەردەوام هەیە کە پێی دەوترێت، " پەڵە "و چیتر کاتی کێڵان و چاندانی گەنم و جۆ دەستپێدەکات و کۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانگی داهاتوو ئەو بارانە بەخوڕە دەستپێدەکات. 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی کەشوناسی جیهانییە لە رۆژ ژمێری کەشوهەوای ناوچە جیا جیاکانی جیهاندا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم ٣٠ و ٣١ ی ئەم مانگە شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لەسەرجەم شارەکانی هەرێم باران دەبارێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان مەترسی ئەوەی هەیە کە ئەمساڵیش وشکەساڵی بێت وەک ساڵی پێشوو.




AM:10:09:19/10/2021