ئەو گەنجەی وەستای نانەواخانەکەی بریندارکرد دەستگیرکرا

ئەو گەنجەی بەیانی ئەمڕۆ لە ناحییەی حاجیاوا لەسەر نان کڕین وەستای نانەواخانەیەکی بریندارکرد دەستگیرکرا. 

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" ئەو گەنجەی بەیانی ئەمڕۆ لەسەرەی ناندا وەستای نانەواخانەیەکی بریندارکرد، خۆی رادەستی پۆلیس کرد".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجیاوا لەسەرەی کڕینی ناندا، کەسێک تەقەی لە وەستایەکی نانەواخانە کرد و ئەو هاوڵاتییە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی رانیە لە ژێر چاودێری پزیشکدایە. 



PM:01:03:20/10/2021