نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرز دەبێتەوە

 سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنچ شەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەم نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١هەزار و ١٥٠ دینارە.
-  نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزار دینارە.
 
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ ئەمڕۆ بەم شێوەیە کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت:

 - نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٥ هەزار و ٥٥٠ دینارە.
 -  نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٤٦٠ دینارە.
 -  نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٣٢ هەزار دینارە.




AM:11:25:28/10/2021