حکومەتی هەرێمی کوردستان: ١١ هەزار مووچە دەبڕێت

 سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لە پرۆسەی چاکسازیی بڕیاری دا ٢١ هەزار مووچە ڕابگرێت و هاوکات ١١ هەزار موچەی نا یاسایش بە یەکجاری دەبڕێت".

عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون بە ماڵپەڕی ڕووداوی ڕاگەیاندووە "لە قۆناغی دووەمی بایۆمەتریدا کۆدی بێهاوتامان بۆ ٤٦٠ هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر دروستکردووە".

باسی لەوەش کرد، هەر لە پرۆسەی چاکسازیدا لیواکانی پێشمەرگە گواستراونەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ٢ هەزار و ٤٤٢ پێشمەرگەی خانەنشینیش گواستراونەتەوە سەر وەزارەتی دارایی و دۆسیەی هەزار و ١٨ شەهیدی شەڕی داعشیش گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان.

 لەبارەی ئەو قەرزانەی حکومەتیش کە لای وەبەرهێنەرانە، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تا ئێستا نۆ ملیار دینارمان لە قەرزی وەبەرهێنەران وەرگرتووەتەوە و ئەوانەشی کە قەرزەکانیان نەگەڕاندووەتەوە، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.




PM:12:46:28/10/2021