ماوه‌یه‌که له‌ناو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کارده‌کرێت تا کادیری سه‌ربازی یه‌کێتی بورهانی سه‌عید سۆفی له‌بری شێخ جه‌عفه‌ر بکرێت به فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی،هه‌رچی شێخ جه‌عفه‌ریشه بکرێت به جێگری بارزانی بۆ کاروباری پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که بورهانی سه‌عید سۆفی ته‌نها رۆتیناتێکی که‌می ماوه‌و به‌بڕیاری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ده‌کرێت به فه‌رماده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان( شوێنه‌که‌ی شێخ جه‌عفه‌ر).
سه‌رچاوه‌که وتی "هێشتا هێزێکی زۆری پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی که به‌هێزی 70 ناسراوه یه‌کینه‌گرتۆته‌وه‌و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌کێتیدایه، جگه له‌چه‌ند هێزێکی تریش، بورهانی سه‌عید سۆفی ده‌کرێت به‌فه‌رمانده‌یی هه‌موو ئه‌م هێزانه".
هه‌رچی شێخ جه‌عفه‌ره که که له‌کابینه‌ی پێشوودا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و فه‌رماده‌یی هێزه‌کانی یه‌کێتی بوو، ئێستا کراوه‌ته راوێژکاری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ کاروباری پێشمه‌رگه، که پێده‌چێت کاربکرێت تا ده‌بێته جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ کاروباری سه‌ربازی.( جێگه‌که‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ).
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که‌ره‌نگه ئه‌م پۆسته نوێیه بۆ شێخ جه‌عفه‌ر کارێکی قورس بێت به‌تایبه‌تی که تا ئێستا جێگری سکرتیری گشتی کۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ره‌سمی ئه‌و پۆسته‌ی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که له‌رۆژانی داهاتوودا ئه‌و دوو پرسه یه‌کلایی ده‌بنه‌وه.