لە سلێمانى نرخی بەنزین هەرزانکرا

وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى رایدەگەیەنێت" لە ئەمشەوەوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن دادەبەزێت، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەنزین". 

بەھمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی ئەمشەو لە لێدوانێکدا بە سایتی (ناس کورد)ی ڕاگەیاند" ئەمشەو نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت، بەشێوەیەک یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ (٥٠) دینار و موحەسەن (٢٥) دینار بۆ ھەر لیترێک کەمدەبێتەوە".   

ئەوەشی خستەڕوو: هۆکاری دابەزینەکە ئەوەیە کە بەنزین لە خوارووی عێراقەوە دێتە هەرێم، واتە بەنزین زۆرە و خواستیش لەسەر بەنزین کەمبووەتەوە، بۆیە دەمانەوێت جوڵەیەک بدەینەوە بە بازاڕی بەنزینخانەکان. 



PM:10:07:28/10/2021