دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت، "لەپێناو كۆتاییهێنان بەو ستەمەی لە فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێت، ئهمڕۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن".
دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە راگەیەندراوێکدا دهڵێن " لهڕێگهی خۆپیشان دانهوه ههوڵ دهدهن كۆتای بهو زوڵمه بهێنن كه چهند ساڵه له فهرمانبهرانی گرێبهست دهكرێت، ئهمڕۆ یەكشەممە ٣١ تشرینی یهكهمی ٢٠٢١ لە كاتژمێر ١٠ بەیانییەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدهن".
دەقی راگەیەندراوەکە..
بۆ گشت دەزگا ڕاگەیاندنەکان
ئاگاداری سەرجەم میدیا بیسترا و بینراوەکان دەکەین کە فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان ، لە پێناو بە دەستهێنان و گەیشتن بە خەونی هەمیشەییمان کۆتاییهێنان بەو ستەمەی لە ئێمەی گرێبەست دەکرێت ، سبەی یەک شەممە ٢٠٢١/١٠/٣١ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانییەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەین، بە مەبەستی ڕووماڵکردنی دەتوانن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانەوە لەگەڵمان بن کە بریتین لە:
ناونیشانی شوێنی گردبوونەوەکان:
هەولێر -بەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیران
دهۆك-بەردەم پاركی ئازادی
-سلێمانی-بەردەم نوسینگەی جێگری سەرۆكی حکومەت
هەڵەبجەی شەهید-بەردەم باخی گشتی
ئیدارەی گەرمیان -بەردەم بینای قایمقامیەتی كەلار
ئیدارەی ڕاپەڕین-بەردەم بینای ئیدارەی ڕاپەڕین
قەڵادزێ-بەردەم قایمقامیەت
سیدصادق-بەردەم بینای سەرۆكایەتی شارەوانی
عەربەت-بەردەم بینای ناحیەی عەربەت
قەزای شارەزور-بەردەم بانقی قەزای شارەزور
دووكان-بەردەم بینای قایمقامیەت
چەمچەماڵ بەردەم قایمقامیەت
.....لەگەڵ ڕێزدا
دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەران گرێبەست