کێشەی نانەواخانەکانی سلێمانی چارەسەر کرا

بەڕێوه‌بەری چاودێری بازرگانی شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" كێشەی نانەواخانەكان چارەسەر كراوە و بتلی غاز بە شەش ھەزار بۆ نانەواکان دابین دەکەین و نان گران نابێت". 

سۆران غەفور بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کێشەی نانەواخانەکان چارەسەرکراو بتلی غاز بە شەش ھەزار بۆیان دابین دەکەین".

سەبارەت بە ئەگەری گرانبوونی نان بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی رونیكردەوە: نان گران نابێت و هەشت نان بە هەزار دینار دەفرۆشرێت. 

دوێنێ یەکشەممە بەشێک لە خاوەن نانەواخانەکانی سلێمانی لەبەردەم قایمقامییەتدا دژی گرانی نرخی ئارد و غاز خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای هەرزان بوونی نرخەکانیان کرد.



AM:11:48:01/11/2021