سبەینێ‌ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەی ئاشکراکرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند" رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە هەمان میكانیزمی مانگی پێشوو  بە بێ لێبڕین دابەش دەكرێت". 

ئەمڕۆش مووچه‌ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان، زیندانە سیاسییەکان، هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگریی و فریاکەوتن و بەرێوەبەرایەتی دەزگا نەوتییەکان دابه‌شکرا.



PM:02:01:02/11/2021