نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم دادەبەزێت


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی ڕووی لە  نزم بوونەوە کردووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا یەک ئۆنسە زێڕ بەرامبەر هەزار و ٧٧٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێڕ وەک سەندیکای زێڕنگەران لە هەولێر رایگەیاند لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ هەزار دینارە.

-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧١ هەزار دینارە.

-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٤ هەزار دینارە.




AM:10:09:04/11/2021