وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەو كەسەی دوعا بۆ سەرۆكی یەكێك لە وڵاتانی دراوسێی هەرێمی كوردستان دەكات مامۆستایی ئایینی نییە و شوێنەكەش سنووری هەرێم نییە".
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەکردووە" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه تیایدا كه‌سێك دوعا بۆ سه‌رۆكی یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێ ده‌كات، گوایه ئه‌مه له سنووری ھه‌رێمی كوردستانه".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌شڵێت" لێره‌وه بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م شوێنه مزگه‌وت نییه، ئه‌و كه‌سه‌ش كه قسه ده‌كات مامۆستایی ئایینی نییه و شوێنه‌كه‌ش سنووری ھه‌رێمی كوردستان نی یه، به‌ڵكو ده‌ره‌وه‌ی باشووری كوردستانه و بۆنه‌یه‌كی ئایینییه و په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نییه".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌و ھه‌واڵه نادروستانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ن و چه‌واشه‌كاری نه‌كه‌ن، دوای ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌شمان ھه‌ر ناوه‌ندێكی ڕاگه‌یاندن ئه‌م گرته ڤیدیۆیه به ناوی سنووری ھه‌رێم په‌خش بكات رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌به‌ر.