بەڕێوەبەرایتەی پاسپۆڕتی سلێمانی ڕایگەیاند "شێوازی دەوامکردنیان گۆڕانکاری تێدا کراوە".
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی تشرینی دووەمی٢٠٢١ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و ڕایگەدەیەنێت "هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە ( نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لە کاتژمێر ٣:٠٠ تا ٧:٠٠ی ئێوارەیە".
ئەوەش هاتووە " تاوەکو رۆژی پێنج شەممە ١١ی تشرینی یەکەم کاتی راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە کاتژمێر (٣:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاوەکو (٧:٠٠)ی ئێوارەیە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراودا سەردانمان بکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان".