حکومەتی هەرێم: کۆچبەران هەرچییەکیان پێویست بێت بۆیان دەکرێت

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پۆڵەندا رایدەگەیەنێت" کۆچبەرانى کورد هەرچییان پێویست بێت لە خاکی پۆڵەنداوە بۆیان ئەنجامدەدەین".

زیاد رەئوف نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" هەر کەسێک پەشمان بێت و بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان ئەوان هاوکاری دەکەن تا بگاتەوە هەرێمی کوردستان".

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پۆڵەندا باسى لەوەکرد: کۆچبەران هەڵخەڵەتێنراون و پێیان وتراوە بە ئاسانی دەگەنە ئەڵمانیا.

هاوکات ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد" ٢٠٠ هەزار دۆلار تەرخاندەکات بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی گیریانخواردووە لە سنورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و لیتوانیادا و بەشێوەی دەیانەوێت  بگەڕێنەوە".

لای خۆشییەوە وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیەندراوێکدا ھەڵوێستی فەرمی خۆی راگەیاند و وتی" کێشەی کۆچبەرانی سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا کێشەی رۆژئاوایە و پێویستە چارەسەر بکرێت".

 خراپی و نالەباری ژیانی هاوڵاتیان و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابوری و نەبوونی ھەلی کار و خزمەتگوزاریە سەرەتایەکان  ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی و گەنجانی کورد روویان لە وڵاتی بیلاڕوسیا کردووە بە ئامانجی ئەوەی بگەنە وڵاتانی ئەوروپا.

 

 




PM:10:25:09/11/2021