به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، سبەی شەو ئەگەری نمە بارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ھەیە، وە لەسەر لووتکەی بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت، کاریگەری ئەو ناسەقامگیریەی ئاماژەمان پێ کردبوو گۆرانکار بەسەر ھاتووە یاخود ئاستی درێژبوونەوەی بۆ سەر ناوچەکەمان بە بەراوورد بە دوێنێ کەمێک لاواز بووە یاخود کشاوەتەوە.