پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ژنێكی تەمەن (٢٠) ساڵ لەلایەن برای هاوسەرەكەیەوە بەهۆی دەستكاریكردنی دەمانچە و لەدەست دەرچوونی فیشەكێك، گوللەیەك بەر سەری كەوت و گیانی لە دەستدا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کەوا لە گەڕەکی (سەرکارێز) ژنێک بە ناوی (هێلین عەباس عەبدوڵڵا) تەمەن (٢٠) ساڵ گیانی لەدەستداوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێنا و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئافرەتی ناوبراو، بەهۆی دەستکاریکردنی دەمانچە لەلایەن برایەکی هاوسەرەکەی بە ناوی (ن. ر. ع) تەمەن (١٣ ساڵ) و لەدەست دەرچوونی فیشەکێک لە دەمانچەکە، گوللـەیەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لەدەستداوە".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەشکردووە، لە ئێستادا بەپێی مادەی (٤٠٦) لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە چۆنیەتی رووداوەکە بەردەوامە.