ڤیدیۆ.. لە شاری هەولێر هاوڵاتییەک بە (قەمەوە) هێرشیکردە سەر ماڵێک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر گرتە ڤیدۆییەکی بڵاوکردەوە کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراوە و تیایدا پیاوێک بە (قەمەوە) هێرش دەکاتە سەر ماڵێک.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند" بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ا. ع) دەستگیر کرد، کە لە بنکەی پۆلیسی کەسنەزان بەپێی ماددە (٤٣٢) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو". 

ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و رەوانەی دادگا کراوە. 

پۆلیسی هەولێر گرتەیەکی ڤیدیۆیشی بڵاوکردۆتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت تۆمەتبارەکە بە قەمەیەکەوە هێرش دەکاتە سەر ماڵێک.   



PM:03:45:12/11/2021