وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم وادەی كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی ئاشکراکرد

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک لە سەرجەم شار و قەزا و ناحییەکان کۆتایی دێت". 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومەتی هەرێمی کوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگەیاند" تا کۆتایی ئەمساڵ، سەرجەم ھاوبەشانی کارەبا، لە سەنتەری شارەکان و قەزا و ناحییەکان، پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ دەبەسترێت".   

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕوو: پڕۆسەکە بۆ ئەو ناوچانەی کە بۆیان نەبەستراون، بەردەوام دەبێت. 



PM:06:14:13/11/2021