کادیرێکی پارتی رایگەیاند "پارتی بۆ پێکهێنانی
حکومەتی نوێی عێراق هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێک لە هێزە سیاسییەکان پێکدەهێنێت"،
بەبێ ئەوەی هێزە سیاسییەکە دیاریبکات.
عیماد باجەلان، کادیری پارتی بە کەناڵی (عەرەبییەی
عێراقی) راگەیاندووە "پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق هاوپەیمانی لەگەڵ
یەکێک لە هێزە سیاسییەکان پێکدەهێنێت " بێ ئەوەی هێزە سیاسییەکە دیاریبکات.
باسی لەوەشکرد "پارتی هەرگیز بەشێک نەبووە
لە کێشەی نێوان پێکهاتەیەک یان دوو پێکهاتە، بەڵکو هەمیشە کاریکردووە بۆ کۆتاییهێنان
بە کێشەکان."
وتیشتی "پارتی وادەیەکی دیاریکراوی دەستوری
خۆی هەیە و ناکرێت دۆخەکە تا ساڵێک یان دوو ساڵی دیکە وەک ئێستا بمێنێتەوە، بەڵکو
پارتی بەشداری لە هاوپەیمانییەکدا دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوەکو
حکومەتێکی نیشتیمانی بەهێز دروستبکرێت."
ئەمە دوای ئەوە دێت، پارتی، وەک یەکەم لایەنی
کوردی چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا شاندێکی باڵای بە تەنیا و بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری
نارد بۆ بەغداد تا تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق بکەن و لەگەڵ زۆرینەی
هێزە سیاسییەکانی عێراقدا کۆبووەوە.