وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ لادانی مالکیدایە، بەپێچەوانەی هەندێک ناوەندی شیعەوە کە بانگەشە بۆ مانەوەی دەکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند لەکاتی سەردانی وەفدی کوردی ئەمریکا کە پێکهاتبوون لە د. فواد حسێن و فەلاح مستەفا بۆ ئەمریکاو کۆبوونەوە لەگەڵ چەندین بەرپرسی ئەو وڵاتە تا دەگات بە بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بە وەفدی کوردیان راگەیاندووە کە ئەوان لەگەڵ لادانی مالکیدان.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لەو سەردانەدا بەرپرسانی ئەمەریکا بەڕاشکاوانە وتویانە کە ئەوان لەگەڵ خۆ کاندیدکردنەوەی ناوبراودا نیین و ئەمەشیان بە گشت لایەک راگەیاندووە، ئەوەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش بە ناراستەوخۆ دەوترێت لەسەر مانەوەی زیاتر " پرۆتۆکۆلییە".
ئەو سەرچاوەیەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئێستا تاقە هێزێک لەناوچەکەدا لەگەڵ مانەوەی مالکی دابێت لە پۆستی سەرۆک وەزیران، تەنها ئێرانە کە پشتگیری دەکات.