دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦ ی تشرینی دووەم نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا دادەبەزێت.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٧ هەزار و ٩٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی کە بەردەوامە لە دابەزین و، ئەمڕۆ بە ١٤ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٤٥ دینارە.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٢٦ هەزار دینارە.
AM:09:38:16/11/2021