وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" داوایه‌كی یاسایمان به به‌های (٧٥) ملیار دینار له كۆمپانیای نالیا بردوەتەوە".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بەپێی بڕیارێكی سەرۆكایەتی دادگایی پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان ژمارە ٩٠/ دەستەی شارستانی تێهەڵچونەوە/٢٠٢١/ راستكردنەوە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ وەزارەتی دارایی و ئابوری داوایەكی لە بەرژەوەندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یەكلاكردەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە" به‌ڕێوەبه‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته نزیكه‌ی (٧٥) ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری وه‌كو قه‌رز و سودی بانكی كه‌ڵه‌كه‌بوو، ئه‌م داواییه‌ش له كاتێكدایه كه چه‌ند ساڵێك له‌ومه‌وبه‌ر كۆمپانیای ناوبراو داوایه‌كی دژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌رزكرده‌وه، كه تیایدا داوای لابردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سوده‌كانی ده‌كرد".
لە راگەیەندراوەکەی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هەرێم باس لەوەشکراوە، له پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه لەلایەن كۆمپانیای نالیاوە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه لای حكومه‌ت بارمته‌یه تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رز و سودانه بكات كه لای كۆمپانیاكه‌یه.
نالیا کۆمپانیایەکی خۆماڵی کوردییە و ڕۆژی ١٤ی ئابی ٢٠٠٧ دامەزراوە و شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتی کۆمپانیاکە دەکات، کە چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، گەشتیاری و میدیایی هەیە.