کۆماری ئیسلامی ئێران له شه‌ش مانگی 2014 دا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سێداره‌ی داون 411 که‌سه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له سێداره ده‌درێن له 2013 ه‌وه که روحانی هاتۆته سه‌ر حوکم.
به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک ده‌ریده‌کات له‌و کاته‌وه‌ی روحانی هاتۆته سه‌ر حوکم 780 که‌س له سێداره‌دراون، له‌نێو ئه‌و که‌سانه‌دا 8 که‌سیان ناته‌واوبوون( واته کێشه‌یه‌کی جه‌سته‌ییان هه‌یه)، له‌گه‌ڵ 6 چالاکوانی سیاسی.
به‌رپرسێکی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، 5 شه‌ممه‌ی رابردوو نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له سێداره ده‌درێن و وتی " پێویسته کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش ببه‌ستێت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه‌و قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و ولآته‌دا بکرێت".
به‌رپرسانی ئێرانیش وه‌لآمی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان دایه‌وه‌و رێکخراوه‌که‌یان له ئێران تۆمه‌تبارکرد به له‌ده‌ستدانی بێلایه‌نی.