پۆلیسی شاری کورکوک
بڵاویکردەوە کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ژن و
پیاوەکەی کەرکوک دەستگیرکراوە لە نەتەوەی عەرەبە.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی
له پۆلیسی کەرکووک بڵاوکراونەتەوە، ژن و پیاوێك به سه‌ربڕدراوی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان
له‌گه‌ڕه‌كی شۆراوی كه‌ركوك دۆزرانه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد
و توانیان كه‌سێك به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیربكه‌ن.
پۆلیسی کەرکوک
باسیلەوەشکرد، ئەو كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و خه‌ڵكی كه‌ركوكه،
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، دانی به‌وه‌دا ناوه كه له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی
دیكه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه كه خه‌ڵكی به‌غدا بون و له‌ئێستاشدا هه‌ڵاتون، گه‌ڕانیش
بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان و ده‌ستگیركردنیان به‌رده‌وامه، رووداوه‌كه
دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌ممه رویداوه و ته‌رمی ژن و مێرده‌كه له‌ناو ماڵه‌كه‌یاندا
دۆزراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك به‌مه‌به‌ستی دزیكردن چونه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یان
له گه‌ڕه‌كی شۆراو.
ژنه‌كه پیشه‌ی مامۆستا
بوه له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بو، هاوسه‌ره‌كه‌شی كورد بوه و له شاره‌وانی كه‌ركوك
فه‌رمانبه‌ر بوه، ئه‌م خێزانه هیچ منداڵێكیان نه‌بوه و ماڵه‌كه‌یان له‌ناوچه‌یه‌كی
چۆڵه‌وانی گه‌ڕه‌كی شۆراو بوه و ئه‌وه‌ش وه‌ك دانیشتوانی گه‌ره‌كه‌كه باسیان
كردوه یه‌كه‌مین روداوه‌ی له‌و شێوه‌یه له‌ناوچه‌كه‌یان رویداوه.