له کۆبووهنهوهیهکی لهگهڵ ئهیاد عهلاوی، بارزانی رایگهیاند " مالکی ویژدانی نییهو دهبێت ئهو تۆمهتانه بسهلمێنێت، یانیش دهبێت باجهکهی بدات".( بهبێ ئهوهی روونی بکاتهوه ئهو باجه چییه).
لە دیدارێكدا ئهمڕ 11 ی تهموز لهپیرمام بارزانی و ئهیاد عهلاوی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق تاوتوێ كردو شاندی میوان نیگەرانیی خۆی لە قووڵتربوونی قەیرانی سیاسی و ئەمنیی عێراق نیشاندا.
هەر لەم دانیشتنەدا پەیوەست بە چارەنووسی عێراق بارزانی ڕایگەیاند كە دوای 2003 ویستی ئێمە ئەوە بووە كە عێراقێكی دوور لە تاییفەگەری دروست ببێت، بەڵام لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵە ئەم دۆخە ناهەموارەی ئێستا هاتووەتە كایەوە ئهو عێراقه دروست نهبوو.
بارزانی ئەوەیشی خستەڕوو كە ئەگەر ئەو خەڵك و بیركردنەوەی ئێستا لە عێراقدا دەستەڵاتدارن لە دەستەڵاتدا بمێننەوە ئەوە عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت. بۆ ئەو مەبەستەیش بارزانی بە پێویستی زانی كە هاوپەیمانێتی نیشتیمانی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی پڕۆسەی سیاسی و كاندیدی داهاتووی پۆستی سەرۆكی وەزیران بە ڕوونی ڕابگەیێنن و كاندیدێكی تازە بۆ سەرۆكایەتیی وەزیران دیاری بكرێت و لەگەڵ ئەوەیش لە مەسەلەی دژایەتیكردنی تیرۆردا داواكارییە ڕەواكانی سووننە و هەڕەشەی تیرۆریستان لەیەكتر جیا بكرێنەوە.
لەبارەی تۆمەتانهی که مالیكی لەدژی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بارزانی وتی " ئەمەیان تۆمەتێكی گەورە و ترسناكە و پێویستە مالیكی یان ئەم تۆمەتانە بسەلمێنێت یانیش دەبێ باجەكەی بدات".
هەر لەبارەی ئەم تۆمەتبەخشینەوەیە بارزانی ئەوەیشی خستەڕوو كە" حەق بوو سەرۆك وەزیرانی عێراقی بەرانبەر ئەو شەهیدانەی هێزی پێشمەرگە كە لە شەڕی بەرگریكردن لەدژی داعشدا خوێنی خۆیان بەخشیوە كەمێك ویژدانی هەبووایە".