وادەی دابەشکردنی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندرا

بڕیارە سبەینێ سێشەممە مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.   

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" بڕیارە سبەینێ سێشەممە مووچەی مانگی (١٠)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت". 

جەبار یاوەر ڕوونیشیکردەوە، هەموو مانگێك لە نێوان (٢٠ بۆ ٢٥)ی مانگ مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت". 

مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەمەریکاوە دەنێردرێت، بۆیە لەو وادەیەدا کە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت مووچەکانیان دابەش ناکرێت. 

بڕیارە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبکاتەوە، كە هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەكرێت. 



PM:05:10:22/11/2021