لیواى یەکى پاراستنى سلێمانى رایگەیاند "ئەو
کەسەى هێرشیکردووەتە سەر خوێندکارێکى خۆپیشاندەر سەر بەئەوان نییە".
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لیواى یەکى
پاراستنى سلێمانى لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى
ڤیدیۆیى له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه هێرشده‌كرێته‌سه‌ر خوێندكارێك، ئێمه بۆ
ڕایگشتى ڕوونی دەکەینەوە، ئه‌وه ڕه‌فتارى
هێزى ئیمه نیه، هێزه‌كانى ئێمه پۆشاكى سه‌ربازیى ده‌پۆشن له‌كاتى جێبه‌جێكردنى
ئه‌ركه‌كانیان".
باسی لەوەشکراوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونى
ته‌واو ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سه‌ربه لیواكه‌ى ئێمه‌بێت و ئه‌و ڕه‌فتاره‌ى كردبێت
توندترین ڕێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌گرینه‌به‌ر.
ئەوە لەکاتێکدایە، عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى
کوردستان لە دەڵێت "ئەو گروپەی بەشەق و بۆکس لە خوێندکارێک دەدەن، بەشی زۆریان
سەر بە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانیە".
عەلى حەمەساڵح وتیشی "لە بەدواداچونین بۆ
ئەو کەسەشی شەقی ھەڵداوە لەسەری خوێندکارەکە.. ھەرچەندە بەرپرسێکی باڵای ئەمنی پێی
ڕاگەیاندم، سەر بە ئاسایشە.. بەڵام لەگەڵ
بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی قسەم کرد..وتی: بەدڵنیایی لە بەدواداچونین بزانین ھەر کەسێکە
دەستگیری دەکەین و ھەمو ئیجرائاتێکی یاسایی دەکەین.. جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری
سلێمانی بەرپرسن( لیوای یەک سەر بە پارێزگایە)".