دهۆک.. ئاسایش ماوەی هەفتەیەکە دەزگای میدیا گاف نیوزی داخستووە
ماوەی هەفتەیەکە دەزگای ئاسایش لە دهۆک دەزگای میدیای گاف نیوزی داخستووە کە مۆڵەتی فەرمی کارکردنی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
ئەو دەزگا میدیاییە کە ١٣ ی تشرینی دووەم داخرا، تا ئێستا هۆکاری داخستن و بەپێی چ بڕیارێک دخراوە، بە بەرپرس و ستاڤی دەزگاکە رانەگەیەندراوە.
گاڤ نیوز کە دەزگایەکی دیجتاڵ میدیایەو لەماڵپەڕ و چەندان پەیج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێکهاتبوو، لەلایەن کۆمپانیای پاڵو بۆ پەخش و راگەیاندن کۆمەکی مادی دەکرا کە موڵکدارێتی کۆمپانیاکە دەگەرێتەوە بۆ ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.
گافنیوز لە ٢٠٢٠/٩/٢٦ دامەزراوەو سەرەتا بە زاراوەی کرمانجی سەرو بابەتەکانی بڵاودەکردەوەو بەم دواییەش بەشی کرمانجی خوار و ( سۆران )ی کردەوەو ستافەکەی ٢٠ کارمەند و رۆژنامەنووس بووە.
بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێم و بەتایبەتی یاسای ٣٥ رۆژنامەگەری ساڵی ٢٠٠٧ هیچ دەزگایەکی راگەیاندن نابێت داخرێت و گەر سەرپێچیشی هەبێت لە رووی مادیەوە سزا دەدرێت.
PM:10:18:23/11/2021