ئەندامێکی کارای ئەنجوومەنی ناڕازی خوێندکاران لەبارەی خۆخزانی چەند کەسێکی سیاسی ڕوونکردنەوە دەدات

ئەندامێکی کارای ئەنجوومەنی ناڕازی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر خۆخزانی چەند کەسێکی سیاسی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" کەسێکی سەر بە گرووپێکی سیاسی بەردی گرتە بەر پەنجەرەیەکی زانکۆی سلێمانی و پەنجەرەکەی شکاند". 

ئەندامێکی کارای ئەنجوومەنی ناڕازی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم کەی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" ئەمڕۆ خۆپیشاندانی هێمنانەمان لەبەردەم زانکۆی سلێمانی ڕێکخست، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوپێکردنی خوێندکارانی دا و بە غازی فرمێسك ڕێژ هێرشیانكردە سەر خۆپیشاندەران، ئێمەش کشاینەوە و ناو زانکۆ، بەڵام بەشێکی زۆری خوێندکاران لەناو زانکۆشدا غازی فرمێسکڕێژیان بەرکەوت". 

ئاشکراشیکرد، کە یەکێک سەر بەگرووپێکی سیاسی بەردی گرتە بەر پەنجەرەیەکی زانکۆکە و پەنجەرەکەی شکاند، ئێمەش دەستنیشانماکردوون بەپەلە بە پاڵ و بە زۆر دورمانخستەوە لە خۆپیشاندانەکە. 

بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک و هەولێر و چەندین ناوچەی تری هەرێم دەستیپێكردەوە و داوای پێدانی دەرماڵەکانیان دەکەن و جەخت لەوە دەكەنەوە، سورن لەسەر داواكاریەكانیان.



AM:11:44:24/11/2021