ئەنجومەنی ناڕازی مامۆستایان: ٣٠٠ گەنج لە زیندان ماونەتەوە

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی رایدەگەیەنن کە نزیکەی ٣٠٠ گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون و لە زینداندا هێڵراونەتەوە.

لە راگەیاندنێکدا کە دانەیەکی بۆ " سپی " نێردراوە، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەڵێن" کە پشتگیری داوای ڕەوای خوێندکاران دەکەین و داواکارین دەسەڵاتداران لە زووترین کاتدا و بەبێ خۆدزینەوە داوا ڕەواکانیان بۆ جێ بەجێ بکات".

هەروەها داوا دەکەن کە پێویستە بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان بەبێ پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێیان یٔازاد بکرێن.  ئەوە لەکاتێکدایە کە زانیاری ئەوە هەیە داوا لە خوێندکاران دەکرێت کە هەریەکێکیان کە فالەتێکی ١ملیۆن دینار بهێنێت، ئەوجا ئازاد دەکرێت.
 
مامۆستایان داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و قونسڵی وڵاتان دەکەین و بێنە سەرخەت و فشار لە دەسەڵاتدارانی هەرێم بکەن تا بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان یٔازاد بکەن .

بە سەربازگەکردنی زانکۆ و پەیمانگاو شارو شارۆچکەکان کۆتایی پێ بهێنرێ .( مامۆستایان داوا دەکەن).

لە کۆتاییدا مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنین لە " ئەگەری ئازادنەکردنی بێ مەرجی خوێندکاران و  چالاکوانان و کۆتایی نەهێنان بە سەربازگەکردنی شارەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت" .




AM:12:21:27/11/2021