بوومەلەرزە ناوچەیەکی هەرێمی هەژاند

بوومەلەرزەیەک  بەگوڕی ٣.١ پلەی ڕێختەر شارۆچکەی خانەقینی هەژاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی تشرینی دووەم، شارەزایەکی بواری کەشناسی (سیروان ساڵح عەلی) ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٣.١ پلەی ڕێختەر لە قوڵی ٨ كم لە زەوی، شارۆچكەی خانەقینی هەژاند و ٣٤ كیلۆمەتریش لە سەنتەری شاری كەلارەوە دووربووە .

ناوبراو باسی لەوەشکرد، بوومەلەرزەكە لە قوڵی ٨ كم لە زەوی و لە هێڵی بازنەی پانی ( ٣٤.٤٤°) باكوور و هێڵی درێژی ( ٤٥.٦٣°) پلە خۆرهەڵات و بە دووری ( ٣٤) كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری كەلار ڕوویداوە .




PM:06:54:27/11/2021