کاتژمێر 2 ی به‌ره‌به‌بیانی ئه‌مرۆ 12 ی ته‌موز هێزێکی گه‌وره‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی 70 و 80 پێشمه‌رگه له‌جه‌له‌ولا ده‌ستیان کرد به هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و چه‌ند گه‌ره‌که‌ی شاره‌که که نه‌گیراون، تا ئێستا شڕ به‌رده‌وامه‌و چوار ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه بوونه‌ته قوربانی و به‌ده‌یان کوژراوی داعش‌یش هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ کاتژمێر 2 هێزێکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستیکردووه به هێرش بۆ سه‌ر گه‌ره‌کی ته‌جنیدو وه‌حده له‌جه‌له‌ولاو تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌و هێزی پێشمه‌رگه به‌چه‌کی قورس و سووک له هێزه‌کانی داعش ده‌دات. هاوکات له‌هه‌ندیک شوێن شه‌ڕی کۆڵان و کۆڵان و ماڵه‌و ماڵه‌و نارنجۆکی ده‌ستیشی تێدا به‌کاردێت.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان له‌و شه‌ره‌دا به‌ده‌یان داعش کوژراون و چوار ئه‌فه‌سه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ش بوونه‌ته قوربانی. تا ئێستا شه‌ره‌که به‌سه‌ختی درێژه‌ی هه‌یه.