وه‌زارەتی
گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێم ئاگاداری شۆفێرانی تاکسی دەکاتەوە، دوا وادە
دیاری دەکات بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاکسییەکان.
ئانۆ
جه‌وهه‌ر ه‌زیرى
گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێم ، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم، له‌كۆنفرانسێکی
ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، "ماوەی پێدانی فۆڕمی لۆگۆ و لەزگەی تاکسی بۆ ماوەی
مانگێکی دیکە درێژکرایەوە."
وتیشی،
" كۆتا واده‌ى وه‌رگرتنى لۆگۆ و له‌زگه و كارتى زانیاریی تاوەکو ١ی کانوونی
دووەمی ٢٠٢٢ درێژ کراوەوتەوە و ئەوە دواوادەیە".
ئانۆ
جەوهەر باسی لەوەشکرد، تا ئێستا %٥٢ى تاكسییه‌كانى هه‌ولێر و %٥٠ى دهۆك و ٢٠%ى سلێمانیش
هه‌موو ڕێكاره‌كانیان ته‌واو كردووه."