سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی
كوردستان بڵاویکردەوە، پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر کردووە کە بڕیاریانداوە لە
سەر ئەرکی خۆیان، ١٠ قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی
كوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ژمارەیەک وەبەرهێنەر بڕیاریانداوە
لە سەر ئەرکی خۆیان ١٠ قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست بکەن،
دەشڵێت، وێڕای دەستخۆشی و پێزانین بۆ دەستپێشخەری ئەو وەبەرهێنەرانە، ڕۆڵی کەرتی تایبەتی لە پرۆسە بنیاتنانی ژێرخانێکی
بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنم.
دووپاتیشی کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە خوێندن و فێرکردن دەدات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێویستە بایەخ بە دروستکردن و پەروەردەکردنی
مرۆڤی بەتوانا و لێهاتوو نیشتمانپەروەریش بدرێت و هەموومان کار بۆ زیاتر پێشخستنی
کوردستان بکەن.