ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، لەسبەینێوە شاندێكی باڵای وەزارەت سەردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەكەن
و هەر پێداویستییەكیان بووبێت بۆیان دابیندەكرێت و ئاشكراشیدرد، هێزی زیاتر ڕەوانەی
سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەكرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢١، فەریق ڕوكن
جەبار یاوەر, ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە لە وەزارەت كۆبوونەوەیەكی باڵا یان ئەنجامداو
لێپرسراوی یەكە و لیواو فەرماندەكان ئامادە بوون و بڕیاردرا لە سبەینێوە شاندێكی
باڵای وەزارەت سەنگەرەكانی پێشمەرگە بەسەربكەنەوە هەر پێویستییەكیان هەبێت بۆیان
جێبەجێ بکرێت.
باسی لەوەشکرد، سەرجەم
فەرماندەكان ڕێنمایی نوێیان پێدراوە و سەنگەرەكانی پێشمەرگە قایمتر دەكرێن و كامێرای
حەراریش لە سەنگەرەكان جێگیردەكەین و هێزی زیاتریش ئەگەر پێویست بكات ڕەوانەی سەنگەرەكانی
پێشمەرگەی دەكەین.