کەشناسی هەرێم: خێرای با زیاد دەکات و بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای (٤٨) کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، هەروەها لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی نیوەڕۆ باران دەبارێت، لەگەڵ زیادبوونی کاریگەریی شەپۆلەکە باران لە تەواوی ناوچەکان دەبارێت، هاوکات لەگەڵ نزمبوونەوەى زیاتری پلەکانی گەرما، بەفربارین لەسەر لوتکەی شاخە سنورییەکان دەبارێت.  



AM:10:51:01/12/2021