" ئەو هاوڵاتییەی باکور لە هەولێر دەرکرا، لە سلێمانیش بێ سەرو شوێنە"

 هاوڵاتییەکی کوردی باکوردی سەر بە پارتی گەلی دیمکوکراتی هەفتەی ڕابردوو لە هەولێر دەرکرابوو، ماوەی چەند کاتژمێرێکە لە شاری سلێمانی بێسەروشوێن بووە و هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە".

ئەمڕۆ حەسەن کاچار، ئەو هاوڵاتییەی خەڵکی باکووری کوردستان کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ئاسایشەوە لە هەولێر دەرکرابوو، لە بەردەم نوێنەرایەتیی سلێمانی نەتەوە یەکگرتووەکان چادری هەڵدا، بەڵام پاش ماوەیەک تەنها چادرەکە مایەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ حەسەن پەیوەندیی بە پەیامنێری ماڵپەڕی " ڕۆژنیوز"ەوە کردووە و ڕایگەیاندووە، ئاسایشی سلێمانی چوونەتە شوێنی چالاکییەکەی، پاش ئەو پەیوەندییە ماوەی چەند کاتژمێرێکە بێسەروشوێنە و هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نازاندرێت.

بەپێی شاهیدحاڵانی شوێنەکە، چادرەکەی ئەو هاوڵاتییە باکوورییە لە بەردەم نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ماوە و حەسەن کاچار خۆی لەشوێنی چالاکییەکە نییە.

پەیوەندیی بە هاوسەری حەسەن کاچارەوە کراوە، ئەویش پشتڕاستیکردەوە کە هاوسەرەکەی بێسەروشوێنە و هیچ زانیارییەکیان لەسەری نییە.




PM:08:58:01/12/2021