کەمێک پێش ئێستا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی ده‌نگۆی فرۆشتنی كاره‌با به حكومه‌تی فیدڕاڵی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی باسده‌كرێت له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه به هاوڵاتیان له كه‌ركوك، ده‌شتی نه‌ینه‌وا و دیاله ده‌درێت".
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکومەتی هەرێمی کوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردودا، له‌سه‌ر بانگهێشتی عادل كه‌ریم، وه‌زیری كاره‌بای عێراق؛ كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌ت سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با و به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته كۆبوه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە" كۆبونه‌وه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌ت بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی كاره‌با و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی كاره‌با له ناوچه‌كانی مادده‌ی (١٤٠)ی ده‌ستوری عێراق به‌ڕێوه‌چوون".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، باسكردنی ئه‌زمونی وه‌زاره‌تی كاره‌با له بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان، به‌كارهێنانی گازی به‌فیڕۆچوی كێڵگه نه‌وتییه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، هه‌نگاونان به‌ره‌و وزه نوێبوه‌كان، جێبه‌جێكردنی ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتوی پێوه‌ری زیره‌ك كه بوه هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌فیڕۆدانی كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كان و جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی سیادی، چه‌ند بابه‌تی سه‌ره‌كیی كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كاره‌بای عێراق بون.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له فرۆشتنی كاره‌بای هه‌رێم ده‌كه‌ن، بێ بنه‌ما و دورن له راستییه‌وه، ئه‌و بڕه كاره‌بایه له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیان له كه‌ركوك، ده‌شتی نه‌ینه‌وا و دیاله ده‌درێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌م وێستگانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باوه نییه كه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پێدانی كاره‌با به هاونیشتمانیان به‌گه‌ڕیخستون.
جەختیشیکردەوە، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق دایه، ئێمه له وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژییه و به شێوازی پرۆفیشناڵ كاری پیشه‌یی خۆمان بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیاندا ده‌كه‌ین، سوپاسی هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ین كه به سه‌بر و پشودرێژی له‌گه‌ڵماندا بون و پاڵپشتی و هاوكاریی به‌رده‌وامی ئه‌وان زامنی سه‌ركه‌وتنی ئێمه بۆ روناككردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانی كوردستان و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌ڕێوه‌بردنێكی باشتری كه‌رتی كاره‌بایه.