ئەمڕۆ شەممە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان کەرکوک_سەڵاحەدین ڕوویدا، کە بەهۆیەوە (١٠) کەس کە ئەندامی دوو خێزان بوون گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوانیوهڕۆی ئهمڕۆ لەسەر رێگای نێوان (کەرکوک _ سەڵاحەدین) پێکدادانێک لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری لانكرۆزەر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیکاشو روویدا.
هەر بەپێی زانیاریەكان، لە ئاکامی رووداوهكه (١٠) کەس لەسەر نشینەکانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا، کە ئەندامی دوو خێزانن و تا ئێستا نەزانراوە خەڵکی چی شارێکن.