هەولێر.. لەسەر کوشتنی ژن و منداڵهكه پێنج کەس دەستگیرکران
هەولێر
سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەشاری هەولێر ژنێك و منداڵە سێ ساڵەكەی بەكوژراوی دۆزرانەوە و چەند كەسێكیش لەسەر رووداوەكە دەستگیر كراون.
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر كاروان عەبدولكەریم بە ئاژانسی ئانادۆڵی رایگەیاند: ئەمرۆ تەرمی ژنێك و منداڵێك لەماڵەكەی خۆیاندا لەگەڕەكی هاوكاری دۆزراونەتەوە ، وەک دەرکەوت ژنەكە تەمەنی 23 ساڵە و منداڵەكەش كچە و تەمەنی 3 ساڵ و دوو مانگە.
کاروان وتیشی: "دوای بەدواداچوونی پۆلیس لەسەر کەیسەکە ٥ كەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كران و پەراوی لێكۆڵینەوەشیان بۆ كراوتەوە."
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەروو، بە پێی بەدواداچوونە سەرەتاییهكان بۆیان دەرکەوتووە کە رووداوەکە دوورە لەکرداری تیرۆریستیەوە و واپێدەچێ، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ژن و منداڵەکە کوژرابن.
لەکۆتایی لێدوانەکەیدا کاروان عەبدولکەریم وتی: "تۆمەتباران ئەگەر لەسەر هەر هۆکار و بیانوێک ئەو تاوانەیان ئەنجام دابێ، بەپێی یاساکانی تایبەت بە کوشتن لەلایەن داداگاکانی هەرێمی کوردستانەوە سزا دەدرێن."
PM:04:34:12/07/2014