ڤیدیۆ و وێنە.. بەفر و باران بارین لەچەند ناوچەی هەرێم دەستیپێکرد

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە یەک شەممە و تا ئێستا بارینی بەفر و باران لەچەند ناوچەی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی.

کەشناسی ئەمشەو رایگەیاند " باران بارین لە سەر  بەشێک لە ناوچەکەمان بە تایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستی پێکردووە وە پێشبینی دەکرێت رێژەی باران بارینەکە زیاتر بێت، هەروەها لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەفر دەبارێت".

لەو چوارچێوەیەدا لە ناوچە بەرزاییەکانی سۆران و حاجی ئۆمەران بەفرێکی زۆر باریووە.

کەشناسی پێشبینی دەکات ئەم باران بارینە بەشێوەیەکی لاواز لەسەر ناوچەکەمان بمێنێتەوە تا کاتەکانی بەرە بەیان و  پاشان کۆتایی دێت.
هاوکات پەیامنێری " سپی " لە سلێمانی و ناوچەکانی دەوربەریەوە رایگەیاند کە لەمشەوەوە بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بە نەرمی دەستیپێکردووە.




PM:10:55:05/12/2021