ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن له عێراق ئاشكرایكرد، ده‌سته‌كه‌یان
نیازی هه‌یه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌پڵیكه‌یشنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی (تیك تۆك)
له عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە، ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن له عێراق ئاشکرایکرد،
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی ده‌سته‌كه‌یان له‌باره‌ی
ئه‌و بابه‌تانه كۆبوونه‌وه، كه زیان به ئاداب و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن
یەکێک لەوانە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیك تۆك بابەتی نەگونجاوی تێدا بڵاو دەکێتەوە کە
شیاو نین لەگەڵ کلتور و کۆمەڵگادا ناگونجێن.
هەروەها ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران نیازی هه‌یه، له ماوه‌كانی
داهاتوودا ئه‌پلیكه‌یشنی تیك تۆك له عێراق قه‌ده‌غه بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بڵاوكراوه‌كانی
گوێ به بنه‌ما گشتییه‌كان نادات، به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێك له گرته ڤیدیۆییه‌كانی
له‌و ئه‌پلیكه‌یشنه بڵاوده‌كرێنه‌وه، پێچه‌وانه‌ی ئاداب و ئه‌ته‌كێتی كۆمه‌ڵگه‌ی
عێراقین.
بە هۆی ئەوەی زۆرێك له خێزانه عێراقییه‌كان گله‌یی له به‌كارهێنانی
تیك تۆك له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌و
ناوه‌ڕۆكه‌ی له‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه بڵاوده‌كرێته‌وه، ئابڕووبه‌رن و گرته‌ی سێكسی و
بابه‌تی هه‌ستیاری دژ به نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بڵاوده‌كرێنه‌وه.