بوومەلەرزەیەک دهۆکی هەژاند
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە بوومەلەرزەیەک رۆژئاوای پارێزگای دهۆک نزیک بەندای موسڵ کە شوێنێکی هەستیارە، هەژاند.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند بوومەلەرزەیەک بە پێوەی ٣.١ رێکختەر لە رۆژئاوای شاری دهۆک روویداوە.
کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە بوومەلەرزەکە ٤٤ کم لە رۆژئاوای دهۆک و زومار و نزیک بەنداوی موسڵ بووە.
بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.
PM:06:45:08/12/2021