هانا عەلی: بە نەعلەت بن پیاوی گانکەری نیشتمان

لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی خاتو هانا عەلی نوسەرو چالاکوانی ژنان کورتە نوسینێکی ناڕازی و پڕ توڕەی بڵاوکردۆتەوە لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێرو نەفرەت لە "پیاوی گانکەری نیشتمان" دەکات. 

ئەمڕۆ لە لەتاوانێکی تراژیدیای تردا ژن و منداڵێک بوونە قوربانی هەوەسە هەڵچووەکانی گەنجێکی سەرسەخت و نەخۆش ، بەداخەوە دایکێک و منداڵەکەی کەوتە بەر شاڵاوی دڕندانەو ڕۆژێکی ڕەش و ناخۆشی بۆ هەولێری پایتەخت تۆمار کرد . خاتو هانا لەسەر ئەو ڕووداوە دەنوسێت: جۆرێک لە پیاومان هەیە ، هەر کە بستێک لەگیانیان ڕەپ بوو ، وەک وەحشی هار دەبن و خۆیان ئەکێش بە دار و دیواردا . ئەو وەحشیانە ، لە ناو سەرجەم توێژە جیاجیاکان و تەمەنە جیاوارەکاندا بوونیان هەیە ، و چۆکیان ئەکەن بە چاوماندا ، بە دڵ و ژیانماندا. پیاوی وەحشی و گانکەری نیشتمان ، هەر لە 15 ساڵیەوە سوێند دەخۆن ، یان دەبێت بمانگێن ، یان دەبێت بمانکوژن .

دەقی نوسینەکەی خاتو هەنا بەناونیشانی: پیاو و کوڕی گانکەری کوردستان  

من نەڕقم لەپیاوەو نەبۆ یەک جاریش , هیچ پیاوێکی کەسانی دوور و نزیک لە خێزانەکەم ، نە ژنیان کووشتوە ، نە ژنیان ئیغتساب کردووە ، بۆیە ڕووی دەمم لە نێرینە خوێڕی و نەخۆشەکانەی نیشتمانە ، نەک هەمووی …
ئێمە جۆرێک لە پیاوی کوردمان هەیە ، گانکردن لە نان و ئاو ، لە ویژدان ، تەنانەت لە خوا و ئیمانیش کرنگ ترە بۆی . جۆرێک لە پیاومان هەیە ، هەر کە بستێک لەگیانیان ڕەپ بوو ، وەک وەحشی هار دەبن و خۆیان ئەکێش بە دار و دیواردا . ئەو وەحشیانە ، لە ناو سەرجەم توێژە جیاجیاکان و تەمەنە جیاوارەکاندا بوونیان هەیە ، و چۆکیان ئەکەن بە چاوماندا ، بە دڵ و ژیانماندا . پیاوی وەحشی و گانکەری نیشتمان ، هەر لە 15 ساڵیەوە سوێند دەخۆن ، یان دەبێت بمانگێن ، یان دەبێت بمانکوژن .
ئەمڕۆ بەم ڕەمەزانە ! لە هەولێری پایتەخت ، دایکێکی 28 ساڵی و کچێکی ‌3 ساڵە بەچەقۆ دەکوژرێن لە لایەن کوڕێکی برسی گانکردن . ئەو وەحشییە کە ناوگەڵی تینی بۆ ئەهێنێت ، ئەچێته سەر کۆڵی ژنەکەو ، دوای ئەوەی ژنەکە بەرگری لەخۆی ئەکات و ناهێڵێت ئیغتسابی بکات ، بە چەقۆ ئەیکوژێت و کچە سێ ساڵەکەشی ئەکوژێت ، بۆ ئەوەی ڕووداوەکە نەگێڕێتەوە…
بە نەعلەت بن پیاوی گانکەری نیشمان
مێدیایی هیچ و پووچی کوردستانیش دیسانەوە بە حەرف ناوی بکوژی گانکەری بڵاو کردووەتەوە…




PM:09:59:12/07/2014