به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی ره‌هێڵه‌وه، رێگای ٨٣ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگای وانی باکوری کوردستان داخراون.
به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی ره‌هێڵه‌وه، رێگای ٨٣ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له قه‌زاكانی باشكاله، گورپنار، باخچه‌ساری و گه‌واش و چەند شوێنێکی دیکەی سەربە پارێزگای وان داخران.
ئاژانسی ئەنادۆڵی حکومەتی رایگەیاند " هاتوچۆی ئۆتۆمبێڵ لە رێگەکانی نێوان وان و باخچەسارای و کارابەت و هەکار ئاستەنگی بۆ دروست بووە بەهۆی سەختی رێگەکانەوە و بارینی بەفر لە ناوچەکان".
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو کە تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.
بەفرێکی زۆر باکوری کوردستانی گرتۆتەوەو لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەکاری و قارس و ئاگری و ئەردەخان بەفر باریووە و سەرجەم ناوچەکان سپیبوون.