مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ئه‌مشه‌و 12 ته‌موز کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی له‌سه‌ر پرسی به‌غداو به‌شداری لایه‌ن کوردستانییه‌کان و ده‌ستنیشانکردنی کاندیدێک له‌یه‌کێتی نیشتمانی کوردساتن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق سازکرد.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا قسه له‌سه‌ر هه‌ڵوستی یه‌کگرتووی کورد کرا له‌م هه‌لومه‌رجه پڕ گۆڕانکاری و ئاڵۆزه‌ی کوردستاان و عێراقدا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی چوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی کورد له‌نێویشیاندا په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ به‌غدا کراو له‌و بواره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ک هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتاران کورد کرایه‌وه، له‌نێویشیاندا په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر پرسی کاندیدکردنی که‌سێک بووه بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌م پرسه‌دا تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستنیشانکردنی هیچ ناوێک بۆ ئه‌و پۆسته، چونکه هه‌ندێک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که ئه‌و کاره له‌رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه بکرێت، ژماره‌یه‌کی ترشیان جه‌خت له‌سه‌ر ته‌وافق ده‌که‌نه‌وه، بۆیه مه‌کته‌بی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌گه‌یشته هیچ ئه‌نجامێک و دواکه‌وت بۆ کاتێکی تر.
ئه‌مه له‌کاتێکدا هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح و د. نه‌جمه‌دین که‌ریم دوو پاڵێوراوی به‌هێزی ئه‌و پۆسته‌ن.
به‌یانی 13 ی ته‌موز په‌رله‌مانی عێراق بۆ دووه‌مجار کۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆک کۆمار.