"هێزەكانی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان"

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی ڕایگەیاند، "ئەگەر هەیە هێزەكانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان".

 

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ی کانوونی یەکەم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشەكانی ئەم دواییەی چەكدارانی داعش بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگە و هاوڵاتی سڤیل، جگە لە هاوكارییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان، هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیش دروست بووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە هێزەكانی پێشمەرگە لە چەند گوندێك جێگیركران، چاودێرانیشش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەگەر هەیە هێزەكانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە.

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ باسی لەوەکرد، بێگومان ئەگەر هەماهەنگی هەبێت لەنێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، هەروەها هاوكاری هێزی هاوپەیمانان بەردەوام بێت ڕێگەخۆشكەرە بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان.

باسی لەوەشکرد، گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر پارێزگاری لە خەڵكی ناوچەكە بكەن.

 




PM:02:30:15/12/2021